Urmiye.org - Soranî



ئۆجه‌لان: ئۆتۆنۆمی دیموكراسى گونجاوترین چاره‌سه‌ره‌
image

عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رابه‌رى زیندانیكراوی په‌كه‌كه‌ دووپاتى كرده‌وه‌ ئۆتۆنۆمی دیموكراسى تاكه‌ بیرۆكه‌یه‌ بۆ به‌رجه‌سته‌كردنى فۆرمى دیموكراسى نه‌ته‌وه‌یى و چاره‌سه‌رى ریشه‌یى كورد له‌ توركیا.

Tue 07.09.2010 01:09    views: 2


به‌شداری سه‌رکۆماری فینلاند له‌ هه‌ڵپه‌ڕکیی کوردی دا
به‌شداری سه‌رکۆماری فینلاند له‌ هه‌ڵپه‌ڕکیی کوردی دا
4 / 9 / 2010
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 11 ی خه‌رمانان  تاریا هالونێن ، سه‌رکۆماری فینلاند و ژماره‌یه‌ک له‌ که‌سانی وه‌فدی هاوڕیی سه‌ردانی شاری ماری هامن - ناوه‌ندی دوڕگه‌ی ئۆله‌ندیان کرد.
له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی چه‌ند فه‌رهه‌نگیی ئۆله‌ند،                                  
چه‌ند که‌س له‌ ژنان و پیاوانی کورد سێ جۆر هه‌ڵپه‌ركیی کوردییان، له‌ بڕگه‌یه‌کی به‌رنامه‌یه‌ک دا پێشکه‌شی به‌شدار بووانی یه‌کێک له‌ کۆبوونه‌وه‌کان  کرد که‌‌ به‌ بۆنه‌ی سه‌فه‌ری هالونێن، سه‌رۆک کۆماری
Sat 04.09.2010 23:09    views: 16


روونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویست‌ له‌ سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان بۆ رای گشتی


خه‌ڵكی‌ خه‌باتكار و تێكۆشه‌ری كوردستان
جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیوی ئێران
هه‌موو هێزو لایه‌ن‌و كه‌سایه‌تی ئازادیخوازو دیموكرات
  هه‌روه‌ك ئاگادارن له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا، پۆلێك خه‌باتكاری رێگای ئازادی‌و دیموكراسی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، كه‌وتنه‌ به‌ر بۆسه‌یه‌كی‌ تیرۆریستی كوێری ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیته‌ری ئیسلامی‌و جارێكی دیكه‌ ئێمه‌ و جه‌ماوه‌ر داخدارو خه‌مبار بوین.
Sat 04.09.2010 14:09    views: 18


دۆز دژ به‌ رۆژ تی.ڤی
سه‌ردۆزگه‌ری دانیمارک له‌ به‌رامبه‌ر ڕۆژ تیڤی ،به‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ گوایه‌ په‌سنی خه‌باتی په‌که‌که ده‌دات، دۆزی کرده‌وه‌.

Thu 02.09.2010 11:09    views: 42


له‌ چالاکیه‌کدا له‌ کێله‌ڕه‌ش 10 به‌کرێگیراو کوژران
یه‌کیه‌تی ڕزگاری دیموکراتیک، له‌ دژی دژی به‌کرێگراوان و ئه‌و هێزانه‌ی کۆماری ئیسلامی سه‌رقاڵی به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپه‌راسیۆن بوون،چالاکیه‌کی وه‌ڵامدانه‌وه‌یان ئه‌نجامدا.
Sun 29.08.2010 12:08    views: 31


هێرش و هه‌ڕه‌شه‌کانی سوپای پاسداران له‌ کوردان

سه‌رpasdar.2ه‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رفه‌رمانداری هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان "هه‌ره‌که‌" له‌ ڕۆژی 15ی ته‌باخدا ڕایانگه‌یاند که‌ گه‌ریلاکانی ئه‌وان له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڕ و پێکدادان نه‌یه‌ته‌ ئاراوه‌ به‌ هه‌ستیاریه‌وه‌ جمووجۆڵ ده‌که‌ن؛  کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی و فه‌رمانده‌کانی سپای پاسداران درێژه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ و سیاسه‌ته‌کانی له‌ناوبردنی کوردان ده‌ده‌ن.

Thu 26.08.2010 11:08    views: 35


که‌جه‌که‌ ڕژیمی ئێرانی به‌ تووندی وشیار کرده‌وه
سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی که‌جه‌که‌، سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران لێدوانێکی بڵاوکرده‌وه‌ و ڕژیمی ئێرانی به‌ تووندی وشیار کرده‌وه‌. که‌جه‌که‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت، که‌ هێزه‌کانی گه‌ریلا مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌ بده‌نه‌وه‌.
که‌جه‌که‌ له‌ سه‌ره‌تای لێدوانه‌که‌دا باس له‌ گه‌مارۆی سه‌ر ئێران ده‌کات و ئاوها ده‌نوسێت:
Wed 25.08.2010 01:08    views: 40


پیرۆز بێ شه‌ست وپێنجه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان
ئه‌مرۆ 25ی گه‌لاویژی 1389(16ی ئاگۆستی2010) شێست وپێنجه‌مین ساڵرۆژی یه‌کێک له‌ رووداوه‌ پرشنگداره‌کانی مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌.
Mon 16.08.2010 03:08    views: 35


یادی 20 ساڵه‌ی تیرۆری تێکۆشه‌ری گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان هاوڕێ عه‌لی کاشفپو
کاشفپور20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له‌ 15ی ئاگۆستی 1990دا ده‌ستی ڕه‌شی تاوانی حکوومه‌تی سه‌راپا جینایه‌تکاری کۆماری ئیسلامی دڵه‌ گه‌وره‌ و پڕ له‌ هیواکه‌ی تێکۆشه‌ری مه‌زنی گه‌له‌که‌مان، کاک عه‌لی کاشفپوری له‌ لێدان خست.
خه‌می له‌ده‌ستدان و تیرۆری ئه‌و شۆڕشگێره‌ مه‌زنه‌ ئه‌وه‌نده‌ سووک نییه‌ که به‌ تێپه‌ڕ بوونی زه‌مان، تۆزی فه‌رامۆشی له‌سه‌ر بنیشێ و له‌ یاد بچێته‌وه ‌و برینێک نییه‌، به‌هاسانی سارێژ بێته‌وه‌.
Mon 16.08.2010 02:08    views: 36


کوردستان، سووتانی دارستانه‌کان

له‌ هه‌ر چوارلای کوردستان ئاگر له‌ دارستانه‌کان به‌رده‌درێت. له‌ ئیلامه‌وه‌ تا ئامه‌د دارستانه‌کانی کوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌ داگیرکه‌ره‌کانه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیک ئاگر ده‌درێن.


Wed 11.08.2010 11:08    views: 30


Content Management Powered by CuteNews




© Copyright 2003-2007 all right reserved by Urmiye.org
Designed by Aso Sipan